بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، عەقیل ڕەدینی لە ڕێبەرانی هاوپەیمانی نەسر جەختی کرد کە دۆخی ئێستای عێراق پێویستی بە دەستێوەردانی مەرجەعیەتی دینی بۆ پەڕینەوە لە ئەم قەیرانەی ئێستا هەیە.
ناوبراو بەوتنی ئەوەی کە قەیرانی ئێستا، پێویستی بە دەسپێکی گفتوگۆ لە نێوان هەموو لایەنە سیاسییەکان بۆ گەییشتن بە ڕێگاچارەی گونجاوە، جەختی کرد: دۆخی ئێستا زۆر مەترسیدارە و پێویستی بە هەڵوێستی جیدی نەتەوەیی لەلایەن هەموو لایەنە سیاسییەکانەوە هەیە.
ئەو ڕێبەرەی هاوپەیمانی نەسرە درێژەی دا: قەیرانی سیاسی باڵی کێشاوەتە سەر کۆمەڵگا و بەردەوام چڕ بوونەوەی کێشە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان دەبینین و خەڵکی عێراق هیوادارن کە ئەو کێشانە لەلایەن سیاسەتوانەکانەوە چارەسەر بکرێت.
Your Comment